کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

‌خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌سی كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن

خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌سی كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سه‌دان كوردی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا له‌ شاری له‌ندن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی سیاسی كوردیان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی به‌ریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌ز هێرشی كرده‌ سه‌ر ٨ ناوه‌ندی كوردی له‌ له‌نده‌ن و وێڕای زه‌وت كردنی كه‌لووپه‌له‌كانی نێو ژووره‌كان، حه‌وت كه‌سی به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی سیاسی، زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ ڕێپێوانه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ دا به‌شدار بوون و به‌شێك له‌ حیزبه‌ سۆسیالیسته‌ و یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی به‌ریتانیاش هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كردووه‌.