کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌سی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

خۆپشاندانی سه‌دان كه‌سی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه دژبه‌ كۆماری ئیسلامی 1

له‌ وڵامی بانگه‌وازی بنه‌ماڵه‌ی چوار شارومه‌ندی به‌ندكراوی فه‌ڕانسه‌وی له‌ ئێران، سه‌دان كه‌س له‌ مه‌یدانی كۆماری پاریس كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌و چوار به‌ندكراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ربڕی.

“سێسیل كۆهلێر” و هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی “ژاك پاری”، هه‌ر دوو موعه‌لیم و ئه‌ندامی سه‌ندیكای “هێزی كرێكاری” له‌ فه‌ڕانسه، هه‌روه‌ها “لوویی ئاڕنۆ” و “ئۆلیویه‌” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ بارمه‌ت گیراون و بنه‌ماڵه‌كانیان ڕۆژی ڕابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیای ئازادییان بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، به‌ندكراوانی پێشووی فه‌ڕانسه‌وی له‌ ئێران وه‌كوو، “بنجامین به‌رییه‌ر”، “فه‌ریبا عادڵخواه”، “بڕنارد فلان” و “فلۆرانس ئۆبناس” به‌شدار بوون و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ بوون.