له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی تاجگوزاری چاڕڵزی سێهه‌م پاوشای به‌ریتانیا، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان سه‌دان شارۆمه‌ندی دژبه‌ری سیسته‌می پاشایه‌تی به دروشمی “پاوشامان ناوێت” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له مه‌یدانی “تڕافاڵگار”ی له‌نده‌ن هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی تاجگوزاری چاڕڵزی سێهه‌م به له‌به‌ركردنی جلی زه‌رد ڕه‌نگ خۆپێشاندانیان كردووه و دروشمی “پاوشامان ناوێت”یان به‌رز كردۆته‌وه.
