سه‌دان شارۆمه‌ندی ناڕازی خه‌ڵكی ئسڕائیل ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو و گۆڕانكارییه‌كانی له بواری یاسای قه‌زایی ئه‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م ماڵی وه‌زیری دادگوسته‌ری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان به ئاگردانی لاستیك، به‌ستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕاییل نیشان دا و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. به‌وته‌ی پۆلیسی ئیسڕائیل شه‌ش كه‌س له گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. خۆپێشانده‌ران به‌ڵێنیان داوه كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان تا ڕاگرتنی لایه‌حه‌ی به‌رته‌سك كردنی هێزی دیوانی باڵای دادگوسته‌ری بۆ بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت درێژه پێ بده‌ن.
