زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی بوورسی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بوورس له شاری تاران خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، بازاڕی بوورسی تاران تووشی شۆك بووه و پێوه‌ركانی ئه‌و بازاڕه به‌رده‌وام له دابه‌زین دایه. ڕووخانی هێماكانی بازاڕسی بوورس سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و بازاڕه‌ی تووشی زیانێكی زۆر كردووه و ڕۆژی ڕابردوو، زیاندیتووانی ئه‌و بازاڕه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بوورس دا خۆپێشاندانیان كرد و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.