خاوه‌نی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونی پڕۆژه‌ی “وه‌رین سیتی” له شاری هه‌ولێر، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌به‌رده‌م بینای ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه و داوای ته‌واوكردنی یه‌كەی نیشتهجێبونەکانیان كرد و ئەو خاوەن یەكانە بۆ بەردەوامی ناڕەزایەتییەكانیان خێمەیان هەڵدا.
خاوه‌ن یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونی ئه‌و پڕۆژه‌یه له شاری هه‌ولێر كە ژمارەیان هەزار و ٢٠٠كەسە، له‌به‌رده‌م بینای ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه و به هه‌ڵدانی خێوه‌ت ڕایانگه‌یاند تا گه‌یشتن به دداواكارییهكانیان شوێنه‌كه چۆڵ ناكه‌ن. به وته‌ی هاووڵاتییانی ناڕازی: ماوه‌ی 12 ساڵه چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن و لە ئێستادا “وه‌رین سیتی” بووه‌ته وێران سیتی و به‌رپرسانی حكوومه‌ت له وڵامی ناڕزایهتییهكانمان ده‌ڵێن: له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چیتان بۆكراوه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش هه‌ر ئه‌وه‌تان بۆده‌كرێت.
