کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

خۆپێشاندانی دژە دەوڵەتی لە چەندین شاری باشووری عێڕاق

تظاهرات در چندین شهر عراق

رۆژی هەینی 18ی مانگی پووشپەڕ، بە هەزاران کەس لە شارەکانی باشووری عێڕاق لە ناڕەزایەتی بە بڕانی بەردەوامی کارەبا رژانە سەر شەقامەکان و درووشمی دژە دەوڵەتیان داوە.

خەڵکی ناڕازی لە شارەکانی باشووری عێڕاق، لەوانە: نەجەف، زیقار، شەیخ ئەلشیوخ، سەید دەخیل، بەسرە، میسان، دیوانییە، کوت و هەر وەها لە شارەی بەغداش بە رێپێوان و وتنەوەی درووشمی دژە دەوڵەتی ناڕەزایەتی خۆیان بە بڕانی بەردەوامی کارەبا و ناکارامەی بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومەتی دەربڕی. خۆپێشاندەران و خەڵکی تووڕە دەڵێن: “تا گەیشتن بە خواستەکانیان شەقامەکان بە جێ ناهێڵن”.