رۆژی سێشەممە 15ی مانگی پووشپەڕ بە هەزاران کەس لە سانتیاگۆی پێتخەتی شیلی لە نارەزایەتی بە یاساکانی دەوڵەت و بە خواستی دابین کردنی عەداڵەت رژانە سەر شەقامەکان.
خۆپێشانەدران بە رێپێوان و پاشان کۆبوونەوە لە مەیدانی “ئیتالیای” پێتەختی شیلی خوازیاری گۆڕانکاری بنەڕەتی لە یاساکانی شیلی دا بوون. خەڵکی ناڕازی دەلێن: “یاسای بنەرەتی ئێستا، هێشتا ئاسەوەرانی دەورانی دیکتاتۆری خۆێن رێژ پینووشەی پێوە دیارە و دەبێ لە بنەڕەت با قازانجی ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی ئاڵوگۆڕی بە سەر دا بێت”.