ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی كانادا، سوید، توركیه، ئا‌مریكا، فه‌ڕانسه و ئۆتریش له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
له شاری “وه‌نكۆڤێر“ی كانادا به هه‌زاران كه‌س دژبه سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی“یان وته‌وه، له وڵاتانی سوید و ئۆترش ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد و داوای كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیان كرد، له شاره‌كانی “لووس ئانجلێس” و ئه‌یاله‌تی فلۆریدا ئێرانیان له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا سه‌ركوتی ژنان و كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌رانیان به توندی ئیدانه كرد، هه‌روه‌ها ئێرانیانی دانیشتووی شاره‌كانی “مانیسا” و “ئوویستانبوول“ی توركیا به ڕێپێوان له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و دوو شاره، دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی “ڕێن” له فه‌ڕانسه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا كوشتنی “مه‌هسا“و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه مه‌حكووم كرد و خوازیاری محاكمه‌ی بكوژانی خۆپێشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران بوون.
