ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان دژبه پاشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
خۆپێشانده‌ران له ئاست ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان بۆ چۆكردنی چه‌ند گوندی سنووری ناڕازین و داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نیكۆل پاشینیان ده‌كه‌ن. له خۆپپێشاندانهكهی ڕۆژی دووشه‌ممه به لانیكه‌م ٢٤٠ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ناڕازیان شه‌قامه‌كانی پایته‌ختیان داخستووه.