شه‌وی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
ڕۆژی ڕابردوو پاڕله‌مانی ڕاستگه‌رای ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بڕیاری داگیركردنی ته‌واوی غه‌زه و په‌ره‌پێدانی ئۆپراسینه‌كانی له‌و باریكه په‌سه‌ند كرد. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دوا ده‌رفه‌تیان به گرووپی حه‌ماس بۆ ئازادی دیله‌كان داوه، به‌ڵام ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه له سه‌ر ئاگربه‌ستی پێشنیاركراوی ئیسڕائیل ڕێك نه‌كه‌ون، هه‌موو كه‌رتی غه‌زه داگیر ده‌كه‌ن. شه‌وی ڕابردوو هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژبه‌ری شه‌ڕ له ئۆرشه‌لیم كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.