کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل 2 2

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی پووشپه‌ڕ، دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ شاری قودس و له‌به‌رده‌م خانووی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی ناوبراو بوون.

هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكی شه‌ڕ له‌ نێوان ئیسڕائیل و حیزبۆڵڵای لوبنان، ئۆپۆزسیۆنی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو هۆشداریان داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌ت و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس هاوڕێ له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ شاری قودس خۆپێشاندانیان كرد. ناڕازیان خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.