ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، نه‌یارانی گۆڕانی یاسای قه‌زایی له ئێسڕائیل بۆ جارێكی دیكه خۆپێشاندانیان كرد و شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی “تل ئاویو” و فڕۆكه‌خانه‌ی “بن گوریۆن”نیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی یاسایی قه‌زایی كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نتانیاهوووه ڕاده‌ستی پاڕله‌مانی ئیسڕائیل كراوه ئه‌و ئیختیاراته ئه‌دات به ده‌وڵه‌ت كه بڕیاره‌كانی دادگای باڵای وڵات ڕه‌د بكاته‌وه. خه‌ڵكی ئێسڕائیل ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت و پاڕله‌مان به پێشێلكردنی دیمۆكراسی ده‌زانن و هه‌ر حه‌وته له شاره جۆراوجۆره‌كان به‌تایبه‌ت “تل ئاویو” خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.