ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، دژبه‌رانی فاشیزم له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر و پاش كوژرانی سێ منداڵ له‌لایه‌ن تاوانبارێك، گرووپه ڕاستڕه‌وه‌كانی به‌ریتانیا هێرشیان كرده سه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد. ماوه‌ی سێ ڕۆژ چه‌ند شاری به‌ریتانیا گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان په‌نابه‌ران و ڕاستڕه‌وه‌كان بوو. به‌دوای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، گرووپه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم له بریتانیا هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دا و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌تی بۆ په‌نابه‌ران بوون.