ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاته‌كانی ئاڵمان، بلژێك، به‌ریتانیا، نۆ‌رویژ و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به هێرشیه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و لوبنان و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پۆلیسی ئاڵمان و به‌ریتانیا ده‌یان خۆپێشانده‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپاییش تێكهه‌ڵچوون له نێوان ناڕازیان و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان دا ڕووی داوه. ڕۆژی ڕابردوو، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و لوبنان به چڕی به‌رده‌وام بووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به ده‌یان كه‌س له باكووری غه‌زه و باشووری لوبنان گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.