ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و ئیسپانیا دژبه دابینكردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له به‌ریتانیا كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچۆڵیان له “ساندویچ كێنت” گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا سیلاح بۆ ئیسڕائیل هه‌نارده بكرێت. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه زه‌نجیره‌ی ئینسانیان ساز كرد و ڕه‌نگی سووریا‌ن به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بڵاو كرده‌وه. شاری باڕسێلۆنای ئیسپانیاش كرێكاران به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به هه‌نارده‌كردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: وه‌كوو به‌شێك له چینی كرێكار كه پێبه‌ندی كۆنوانسیۆنی مافی مرۆڤن، له ئاست هه‌نارده‌كردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئۆكراین و ئیسڕائیل ناڕازین و ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یماننامه‌ی “مه‌گنا-كارتا”یان واژۆ كردوو به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی جیهان ده‌زانن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌هوودیه‌كانی دژبه‌ری شه‌ڕ له شاره‌كانی نیۆیۆرك و واشینگتۆی ئه‌مریكا له ده‌ورووبه‌ری په‌یكه‌ری ئازادی مانیان گرت و خۆپێشانده‌ران له به‌نده‌ری تاكۆمای واشینگتۆن ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌شتیه‌كان چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل بگوازنه‌وه.
