ڕۆژی شه‌ممه، سه‌دان دژبه‌ری شه‌ڕ له ستۆكهۆڵمی سوید و هه‌زاران دژبه‌ری نتانیاهوو له ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژی له غه‌زه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له سوید وێنه‌ی منداڵانی غه‌زه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه و برسی ڕاگرتنیان نیشان داوه. هاوكات له تل ئاویوی ئیسڕائیل، هه‌زاران دژبه‌ری نتانیاهوو له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئیسڕائیل و ئه‌مریكا پاش شكستی دانووستان له‌گه‌ڵ حه‌ماس، سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی پلانێك بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه‌ن و به‌رپرسانی حه‌ماس مه‌رجی دامه‌زرانی وڵاتی فه‌له‌ستین و كۆتایی هێنان به شه‌ڕیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان داناوه. هاوكات ٥١ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه گیانیان به‌خت كردووه.