کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ تل ئاویو

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ تل ئاویو 2

شه‌وی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ له‌ شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپێشاندانه‌، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل لوبنان و غه‌زه‌یان به‌ چڕی بۆردوومان كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٣٥ كه‌س ته‌نها له‌ به‌یت لاهیای غه‌زه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها میدیاكانی ئیسڕائیل یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حیزبۆڵڵایان له‌ باشووری لوبنان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و هاوكات ٨ جار زاحیه‌ و ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ریرییان بۆردووكان كردووه‌. وه‌زاره‌تی بێهداشتی لوبنان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ٢٤ كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.