کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ تل ئاویو

image 9

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری بلینگن بۆ ئیسڕائیل و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، سه‌دان دژبه‌ری شه‌ر له‌ به‌رده‌م هۆتێلی مانه‌وه‌ی ئانتۆنی بلینكن كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كرد گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بباته‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات ئاگربه‌ست ڕابگه‌ینێت و دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس ئازاد بكات. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ و لوبنان و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی هاشم سه‌فیه‌دین و ٢٣ ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی حیزبۆڵڵا له‌ شوێنی بۆردوومانكرانیان ده‌رهێندرا و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به‌ر فه‌رمی مردنی جێگیری حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاهی ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها چه‌ندین ناوچه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت و ناوچه‌ی زاحییه‌ چه‌ند جار به‌ چڕی بۆردوومان كرا و هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س ده‌كه‌ن.