ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی به‌دیلگیراوانی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس و كۆمه‌ڵێك له دژبه‌رانی شه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه له شاری تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، هێشتا ١٣٨ دیلی دیكه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌بارمته گیراون و چاره‌نووسیان نادیاره. له حاڵێكدا شه‌ڕ و پێكدادان له باشووری غه‌زه به چڕی به‌رده‌وامه، وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند كه ڕێژی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل گه‌یشتۆته ١٧ هه‌زار و ١٧٧ كه‌س و ڕۆژی ڕابردوو باشووری لوبنان به سه‌ختی بۆردوومان كرا. شه‌وی پێنجشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزانیان بوون.
