ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی دژبه‌ری شه‌ڕ، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش دژبه‌رانی شه‌ڕ و بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌گیراوانی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس، له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌گیراوان و دژبه‌رانی شه‌ڕ بڕیارن دا كه له نێوان تل ئاویو و ئۆرشه‌لیم بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ خۆپێشاندان بكه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپێشانده‌ران له سێهه‌مین ڕۆژی ئه‌و چالاكییه له ڕێپێوانێكی سه‌دان كه‌سی دا خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی بارمته‌گیراوان بوون.