ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل له سنووری غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران كیسه‌ی ئاردیان هه‌ڵگرتووه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی منداڵانی برسی له كه‌رتی غه‌زه، هه‌وڵی ده‌ربازبوون له سنووری غه‌زه‌یان داوه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگه‌یان نه‌داوه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به نتانیاهوو خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.