ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خهزهوڵوهر، سه‌دان كه‌س له شارۆمه‌ندانی دژبه‌ری شه‌ڕ و بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌گیراوانی ئیسڕائیلی له شاری تل ئاویو و سه‌دان كه‌س له شاری ژنێڤی سویس له به‌رده‌م ساختمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌ماس بوون.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌دان شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیای ڕاگرتنی شه‌ڕ و دانووستان و ئازادی ڕۆڵه‌كانیان له ده‌ست چه‌كدارانی حه‌ماس بوون. هه‌روه‌ها له شاری ژنێڤی سویس سه‌دان كالسكهی منداڵ به وێنه‌ی منداڵانی دیلی ده‌ستی حه‌ماس له‌به‌رده‌م ساختمانی نهتهوهیهكگرووتهكان دا كۆكرایه‌وه و سه‌دان ناڕازی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بۆ نێو خێزانه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ٢٢٤ شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی كه به‌شێكیان ژن و منداڵن له كاتی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری گرووپی حه‌ماس بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانی هاوسنووری غه‌زه، له‌لایه‌ن چه‌كدرانی ئه‌و گرووپه‌وه به بارمته گیراون و به‌رپرسانی حه‌ماس له به‌رانبه‌ر ئازادی ئاواندا، داوای ئازادی شه‌ش هه‌زار به‌ندكراوی فه‌له‌ستینی دكه‌ن.
