پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ست بوونی وڵاته‌كه‌ی به شه‌ڕ دژی ئێران ڕاگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌مریكایی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژ به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شاورمه‌ندی دژبه‌ری شه‌ڕ له شاره‌كانی نیۆیۆرك، بۆستۆن و لووس ئانجلێس دژ به نتانیاهوو و دۆناڵد ترامپ خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ئێران و غه‌زه بوون و ڕایانگه‌یاند كه خه‌ڵكی ئه‌مریكا وشیارن و تێكه‌ڵ به جه‌نایه‌ته‌كانی نتانیاهوو نابن.