ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌مریكایی و ئیسڕائیلی بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌د هه‌زار شارومه‌ندی ئیسڕائیلی شه‌وی ڕابردوو له تل ئاویو خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌مریكایی له شاری واشینگتۆن كۆبوونه‌وه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و قوربانیانی شه‌ڕ، خوازیاری ئاگربه‌ست و كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه ماڵ وێرانكه‌ره بوون. شایانی باسه كه “لائیر لاپید” ئۆپۆزسیۆنی نتانیاهووش له‌و خۆپێشاندانه به‌شداری كردووه.