ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له سانفڕانسیسكۆی ئه‌مریكا و تل ئاویوی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دیله ئیسڕائیلیه‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری تل ئاوی كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له فڕۆكه‌خانه‌ی سانفڕانسیسكۆی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و حیمایهتیهكانی ئه‌و وڵاته له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل بوون.