ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، سه‌دان هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌مریكایی له ٥٠ ئه‌یاله‌تی ئه‌و وڵاته و هه‌زاران شارومه‌ندی دیكه له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی، دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ و ئیلان ماسك خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی مه‌ده‌نی، كرێكاری و جنسیه‌تی له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مریكا به‌شدار بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بێكاركردنی هه‌زاران كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ، ده‌ركردنی په‌نابه‌ران، كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی بێهداشت و دانانی ئاسته‌نگی بۆ كه‌مینه جنسییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ترامپه‌وه نیشان داوه. هاوكات له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی، هه‌زاران شارومه‌ند دژ به دانانی ته‌عرفه‌ی تیجاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ترامپ و داڕمانی پێوه‌ره‌كانی بازاڕی بوورس خۆپێشاندانیان كردووه.