ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، دژبه‌رانی دۆناڵد ترامپ له ئه‌مریكا و مكزیك دژ به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئه‌مریكا خۆپێشاندانیان كرد.
پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆك كۆماری نوێی ئه‌مریكا چه‌ند په‌یماننامه‌ی وه‌كوو به‌ستنی سنووره‌كان به ڕووی په‌نابه‌ران، ده‌رچوون له په‌یماننامه‌ی كه‌مكردنی گازی گۆڵخانه‌یی و ده‌رچوون له ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت واژۆ كرد. واژۆكرانی ئه‌و سێ پهماننامهیه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی له ئه‌یاله‌تی نیۆیۆركی ئه‌مریكا و شاری مكزیكۆسیتی له مكزیك لێكهوتهوه و به هه‌زاران كه‌س دژ به سیاسه‌ته‌كانی ترامپ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.