ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له دژبه‌رانی حكومه‌تی نوێی سووریا كه بریتی بوون له كورد، دروزی و عه‌له‌وییه‌كان، دژ به سه‌ردانی جۆلانی بۆ ئا‌مریكا و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی خۆپێشاندانه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئازادی بۆ ڕۆژئاوا” و “ئازادی بۆ سوه‌یدا” و هه‌ڵكردنی ئاڵای هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دژ به سه‌ردانی جۆلانی “سه‌رۆك كۆماری كاتی حوكومه‌تی نوێ له سووریا”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری سزادانی ناوبراو به هۆی تاوانه‌كانی له سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان بوون.