ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی بریتانیا و كانادا دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین و دژبه‌ری شه‌ڕ له شاره‌كانی له‌نده‌نی به‌ریتانیا و وه‌نكۆڤێری كانادا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران فه‌له‌ستینی خۆپپێشاندانیان كرد. ناڕازیان داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح بگرن و گیانی یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره‌ی فه‌له‌ستینی بپارێزن.