ده‌ریاوانه‌كانی به‌نده‌ر گه‌ناوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی و بێكاری مه‌له‌وانه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت خه‌ریكه پیشه‌ی ده‌ریاوانی له ناو ده‌بات و تا به ئه‌مڕۆ سه‌دان كه‌س بێكار كراون. به‌نده‌ر گه‌ناوه هیچ كارخانه، شیركه‌ت یان كه‌شاوه‌رزییه‌كی پڕڕه‌ونه‌قی نییه تاكوو خه‌ڵكی ئه‌و شاره تێدا كار بكه‌ن. ته‌نیا پیشه‌ی ئه‌وان ده‌ریاوانی، هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌ل و ماسیگیرییه، به‌ڵام سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی پیشه‌كانیانی له‌ناو بردووه و ئێستا ژیان و مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.