ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتووانی شارێكی بچووك له فه‌ڕانسه دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕالیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شاره بچووكه كه ناوی ڕوون نه‌كراوه ٧ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س دانیشتووی هه‌یه و ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ هه‌زار كه‌س له خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست داخستنی نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تیه‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان نیشان دا. به‌شداربووان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ئیمانۆئێل ماكرۆن ده‌ربڕی و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌و ناڕه‌زایه‌تیه بوون.