شه‌وی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری هه‌ولێر دژی هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له زاخۆ كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٩ كه‌س و برینداربوونی ٢٣ كه‌سی دیكه، له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر خاكی عێراق به توندی موحكووم كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و كاره‌ساته مۆمیان داگیرسان و دروشمیان دژی ده‌وڵه‌تی توركیا وته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژى چوارشه‌ممه دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیه گوندى “پەرخ”ى لە سنوورى زاخۆ تۆپبارانکرد و بەهۆیەوە 9 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ٢٣ی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەمیان عەرەب و خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.