ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، دانیشتووانی شارۆچكه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی “حه‌ڵه‌ب”، دژی گه‌نده‌ڵی و جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاره‌كانی “باب”، “مهرعیه” و “راعی” دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاری پێویست له لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندانیان كرد.
