ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، درۆزه‌كانی دانیشتووی شاری جرمانا له ئوستانی سۆوه‌یدای سووریا دژ به حكوومه‌تی محه‌ممه‌د جه‌ولانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی تیرۆریستانی حكوومه‌ت له‌و پارێزگایه بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی قورس و كۆڵان به كۆڵانی درۆزه‌كانی سۆوه‌یدا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ساختمانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌یان له دیمه‌شق و سۆوه‌یدا و ده‌رعا به چڕی بۆردوومان كردووه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هۆشداریان به ده‌وڵه‌تی نوێی سووریه داوه كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی له پارێزگای سۆوه‌یدا نكشێته‌وه، به توندترین شێوه‌ی هێرش ده‌كه‌ن سه‌ریان. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی قوربانیانی ئه‌و شه‌ڕه بۆ ٢٤٨ كه‌س هه‌ڵكشاوه و سه‌دان شارومه‌ندی درۆزی دانیشتووی ئیسڕائیل سنووره‌كانیان ده‌رباز كردووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته پارێزگای سۆوه‌یدا.