ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی دووكان له پارێزگای سلێمانی، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێپێوانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، دژبه نه‌بوونی كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی دووكان له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری چاكسازی له سیسته‌می دابه‌شكردنی كاره‌با و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ویزگه‌كان بوون. ڕۆژی ڕابردوو، وزه‌خانه‌كانی عێراق داخران و ته‌نیا ئه‌و وزه‌خانانه كاریان ده‌كرد كه كاره‌بایان هه‌نارده‌ی مووسڵ و چه‌ند شاری دیكه‌ی عێراق ده‌كرد. به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، هێشتا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق كاره‌بای ده‌وڵه‌تیان نیه و له ٢٤ كاتژمێردا ته‌نیا چوار ساعه‌ت به‌رقیان هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رقی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی مووسڵ و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه ده‌كات. له ئێستادا حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت فرۆشی كاره‌بای خۆی بۆ ١٥٠٠ میگاوات به‌رز بكاته‌وه و هه‌ر میگاوات به به‌غدا به ٣٢ دۆلار ده‌فرۆشێت. جێگای ئاماژه‌یه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی ناردنی به‌رقی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووسڵ، شاره‌كانی دهۆك، ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كاره‌بایان نه‌بووه.