به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه ،دانیشتوانی كه‌مپی مه‌خموور دژ به بایكۆتی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌مپه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له دوو ڕۆژه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن.
سوپای عراق بۆ ماوه‌ی زۆرتر له چه‌ند ساڵه بۆ ئازاری دانیشتوانی كه‌مپی مه‌خوور، كه زۆربه‌یان به هۆی زووڵم و زۆری ده‌وڵه‌تی توركیاوه هه‌ڵاتوون، به‌رده‌وام بایكۆت ده‌خاته سه‌ریان و ته‌نانه‌ت ڕێگه نادات سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌ران ڕه‌وانه بكرێت. ناڕازیان له خۆپێشاندانه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه تا کاتی شكاندنی بایكۆت و هه‌روه‌ها دابین كردنی پێداویستییه‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و له مافه‌کانی خۆیان پاشگه‌ز نابنه‌وه.