ڕۆژی سێشەممە ۲۸‌ی گەلاوێژ، دانیشتوانی ناوچەی زاهدشەهری فەسا و شاری لامێرد سەر بە پارێزگای فارس، دژ بە پچڕانی بەردەوامی کارەبا ڕژانە سەر شەقامەکان.
بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، له ناوچه‌ی زاهدشه‌هری فه‌سا ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم و ئاگر دانی لاستیک، ڕێگای بەردەم بەخشداری ئەو ناوچەیانداخست و جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە چیترتاقەتی قەبووڵکردنی بەڕێوەبەری ناکارامە و هەروەها نەبوونی ئاو و کارەبایان نییە و پێویستە دەستبەجێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت. هه‌روه‌ها له شارستانی لامێرد خه‌ڵكی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسان و ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد له به‌رامبه‌ری نابه‌رپرسیاری ده‌وڵه‌ت له ئاست ئاسوده‌یی ژیانی خه‌ڵكدا بێده‌نگ نابن.