کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خەڵکی ئیسرائیل دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو

خۆپێشاندانی خەڵکی ئیسرائیل دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو

شه‌وی شه‌ممه‌ ٣١ی خه‌رمانان، خەڵکی ناڕازی ئیسرائیل، دژبه‌رانی نتانیاهوو هاوكات له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری واژۆكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.

به‌پێی ئه‌و وینانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌زاران شارومه‌ندی ناڕازی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی تل ئاویو ڕێپێوانیان كردووه‌ و به‌ داخستنی شه‌قامه‌كان خوازیاری واژۆكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.