ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی گوڵان، خۆێندكارانی شیلی له شاری “سانتیاگۆ” بۆ جارێكی دیكه دژ به سیاسه‌ته نئۆلیبرالییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
خۆێندكارانی شیلیایی له شاری “سانتیاگۆ” هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس كه ناسراوه به توندووتیرژی دژ به خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. خۆێندكاران خوازیاری ئه‌و چاكسازییانه بوون كه ده‌وڵه‌ت له ساڵی ٢٠١٩وه به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی دابوو. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی یارانه‌ی دانشجوویی به بڕی ٣١ هه‌زار پێزۆی شیلیایی بوون. نوێنه‌ری خۆێندكاران له‌و باره‌وه وتی: ده‌وڵه‌تی سۆسیال دیمۆكراتی شیلی مه‌یلی به لیبڕاله‌كان هه‌یه و ئامانجی ئێمه گۆشار خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات.