کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی

خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی 1

ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕیاری به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه‌ له‌سه‌ر چۆڵكردنی به‌شه‌ ناوخۆیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی  سلێمانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ ڕژانە سەر شەقامی سەرەکیی “سلێمانی-تاسڵوجە” و ڕێگای سلێمانی بە تاسڵوجەیان داخست. هاوکات خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانیش لەهەمان کاتدا خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و شەقامی بەردەم زانکۆکەیان داخست. بەپێی زانیارییەکان، كۆبوونه‌وی خوێندکاران دژی ئەوەیە کە “داوایان لێکراوە سبەینێ بەشە ناوخۆییەکە چۆڵبکەن”، ئەوانیش ڕەتیدەکەنەوە و دەڵێن ڕێگاکانی دەرەوەی شار بۆ هاتووچۆکردن مەترسیدارە و بەشێک لە ڕێگاکانیش داخراون”.