خوێندكارانی زانكۆ و كرێكارانی شاری ئانكارا له توركیا، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند خوێندكاری ناڕازی له شاری ئانكارا له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران. زیندانیكردنی خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی مانگرتووی زانكۆی ئانكارا و كرێكارانی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وته‌وه و ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان، خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوت و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوان سیاسی بوون.