ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بەهۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری، خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی گه‌رمیان ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد.
به‌یانی دووشه‌ممه، له‌به‌رده‌م زانكۆی گه‌رمیان، له شارۆچكه‌ی “كه‌لار“ی ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، خۆپیشاندانی خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌ستی پێكرد.
به‌وته‌ی خوێندكاران، تا به‌رپرسانی زانكۆ نه‌چن به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه، ڕێگا ناده‌ن هیچ فه‌رمانبه‌ر ومامۆستایه‌كی زانكۆ بڕواته ژووره‌وه. خوێندكارێكی دیكه له‌و باره‌وه وتی، كێشه و گرفته‌كانی ئێمه بریتیه له: نه‌بوونی هه‌وای سارد، كامێرای چاودیری، خراپی ئاسانسۆر و گرانبوونی نرخی خواردنه‌كانی ناو زانكۆ.