ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، خوێندكارانی چه‌پگه‌را له چه‌ند شاری توركیا بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان مانیان گرت و له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆكان دا خۆپێشاندانیان كرد.
خوێندكارانی چه‌پگه‌را و سۆسیالیست به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێكاری، گرانی، نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین، سه‌ركوتی ژنان و خوێندكاران نیشان دا و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵكی توركیا به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون. هاوكات ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان هه‌زار لایه‌نگری حیزبی كۆماریخوازی گه‌ل له شاری ئیستانبوول كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوو و هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد ده‌كرێن درێژه به خۆپێشاندان ئه‌ده‌ن.