ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی شاهڕوود دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی خۆپێشانده‌ران، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به بیانووی سازكردنی خانووی هه‌رزان له ژێر ناوی پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی، پاره‌یه‌كی زۆریان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، به‌ڵام هێشتا خانووه‌كانیان ڕاده‌ستی كڕیاران نه‌كردووه و خه‌ڵك له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.