ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، خوازیارانی پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی مه‌هێستان له شه‌هریار دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دا خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، حسێن شه‌عبانی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه پێشتر به‌ڵێنی دابوو سێ هه‌زار یه‌كی نیشته‌جێبوون له ماوه‌ی سێ ساڵ دا درووست بكات، به‌ڵام ١٢ ساڵ به سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی تێپه‌ڕیوه و هیچ خانوویه‌ك ڕاده‌ستی خوازیاران نه‌كراوه. به وتی ناڕازیان، هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به چه‌ند كڕیار فڕۆشراوه و ده‌یان سكاڵا له ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان تۆمار كراوه به‌ڵام هیچ یه‌ك له دۆسیه‌كان به ئاكام نه‌گه‌یشتووه و ناڕازیان بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه.