خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاره‌كانی شووش و هه‌مه‌دان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی كه زۆربه‌یان كرێكارن ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به بیانووی درووستكردنی خانووی هه‌رزان بۆ كارگه‌ران، پاره‌یه‌كی زۆری وه‌رگرتووه و هێشتا خانووه‌كانی ڕاده‌ستی خاوه‌ن زه‌ویه‌كان نه‌كردووه. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند كه گرانی و هه‌ڵاوسان گوشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر شانیان و چی تر توانای په‌رداختی كرێ خانوویان نییه.