ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاره‌كانی سنه و قه‌زوێن بۆ دووهه‌مین جار له حه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌رده‌م شاره‌داری شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی شاره‌دار بوون. به وته‌ی خۆپێشانده‌رانی شاری سنه، شاه‌رداری پاره‌ی پێویستی بۆ درووستكردنی خانووه‌كان وه‌رگرتووه، به‌ڵام دوو ساڵ به سه‌ر واده‌ی ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كان تێپه‌ڕێوه و ئێستا داوای پاره‌ی زیاتر له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.