به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی شاری سنه له‌به‌رده‌م شاره‌داری دا كۆبوونه‌ته‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ئه‌نوه‌ر ڕه‌شیدی شاره‌داری ئه‌و شاره نیشان داوه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ناڕازیان درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاره‌دارییان داخستووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه كارمه‌ندان و خه‌ڵكی ئاسایی سه‌ردانی ئه‌و ناونده ده‌وڵه‌تییه بكه‌ن. خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی سنه ده‌ڵێن: له ساڵی ١٤٠٢ دا به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ شۆرای میللی مه‌سكه‌نی ئوستان واژۆیان كردووه، بڕیاریان داوه پاره‌ی خانووه‌كانیان له سێ قیست دا په‌رداخت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نوه‌ر ڕه‌شیدی شاره‌داری سنه بڕی ٣٢ ملیۆن تمه‌نی له سه‌ر حیسابه بانكه‌كانیان هه‌ڵگرتووه و پاش دوو ساڵ هێشتا مۆڵه‌تی سازكردنی خانووه‌كانی ده‌ر نه‌كردووه. له‌و ماوه‌یه‌دا خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی مه‌سكه‌نی میللی چه‌ند جار سكاڵایان له دادگوسته‌ری ئوستانی كوردستان تۆمار كردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ بێڕێزی و هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیاوی جێگری شاره‌دار به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هێزه ئینتزامییه‌كانی سنه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.