ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی به‌فرانبار، پاش ئه‌وه‌ی به‌های ئارد و نان له وڵاتی ئازه‌ربایجان چووه سه‌ره‌وه، هه‌زاران كه‌س له شاروه‌ندانی ئه‌و وڵاته له شاره جۆراوجۆره‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، میدیاكانی ئه‌و وڵاته له زاری به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئارد و نانه‌وه ڕایانگه‌یاندبوو كه به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه جیهانییه‌كان، گۆمرۆكاتی ڕووسیه و وه‌ڵانانی یارانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ناچارن به‌های نان ٣٥ بۆ ٤٠ له سه‌دا به‌رز كه‌نه‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بووه هۆی نێگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندانیان كرد.
